Journal article
محەمەد زاهیر گولعەنبەری (1869-1922): سەربردەی موفتییەكی هەڵەبجەیی لە ئەرشیفی عوسمانیدا
Abstract
زۆر زانای كورد، ئەو دەمەی لە وڵاتی خۆیان چوونەتەدەر، لەبەر شارەزایی و پڕ زانستییان لە هەر شوێنێك ژیابن، ڕۆڵ و كاریگەرییان هەبووە و هەوڵ و كۆششەكانیان لەنێو لاپەڕەكانی مێژووی ئەو ناوچەیەدا تۆماركراون. یەكێك لەو زانایانە بە ناوی (محەمەد زاهیر گولعەنبەری) كە زۆربەی ژیانی لە دەرەوەی وڵاتی خۆی بەسەر بردووە، بەڵام ڕۆڵ و كاریگەرییەكەی دیار و بەرچاوە و لە ڕۆمای ئەوسا (خاكی بن دەستی عوسمانی) و لە چەند شارێكی مسوڵماننشیندا وەك موفتی دەوری خۆی بینیوە. لەنێو بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا و ئەرشیفخانەی مەشیخەتدا و دوای گەڕان و لێكۆڵینەوە؛ سەربوردەكەیمان لە دوو توێی دۆسیەیەكی 119 لاپەڕەیی دۆزییەوە و لێرەدا پانۆڕامای ژیانی ئەومان كورت كردۆتەوە.
Keywords
60 views · 28 downloads
