زمان و ئەزموونی موفتی پێنجوێنی(1881-1952) لەنێو ڕەهەندی ڕۆشنبیریدا
Authors : Pakhshan Hamad
Pages : 145-166
Doi:10.55253/2024.nubihar.1476368
View : 29 | Download : 34
Publication Date : 2024-06-30
Article Type : Research Paper
Abstract :شیعر یەکێکە لە هونەرە دێرینەکان و گشت نەتەوەکان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە و بە پێی قۆناغە مێژووییەکان ئاشنایەتییان لەگەڵ شیعردا هەبووە و هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا چەمکی شیعر چوارچێوەیەکی دیاریکراوی چەسپاوی وەرنەگرتووە. لە نێوان نووسەر و شاعیر و ڕەخنەگراندا بیروڕای هەمەجۆر بەدیدەکرێت. هەروەها بە پێی ڕەوت و قوتابخانە ئەدەبییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و پێکهاتەکانی بوونەتە مایەی سەرنج و تێڕامان و لێکۆڵینەوە، کە تەلیسمی شیعر زیاتر بە زمانەکەیەوە پەیوەستکراوە، چونکە کەرەستەی سەرەکی شیعرە و تەمومژ و ڕەمز و ئیحا و. هتد، لە ڕێگەی زمانەوە سەرهەڵدەدەن. شاعیر مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵ زمان دەکات، بەوەی زمان تەنیا ئامرازێکی گەیاندنی بیرۆکەکان نییە، بەڵکو ئەزموونە شیعرییەکە خۆیەتی کە خودی داهێنان دەنوێنێت، لەبەرئەوەی سنوری نێوان واتا دژ و پێچەوانەکان تێک دەشکێنێت. لە کاتێکدا بەشێک لە فەرهەنگی شیعر زمانی ڕۆژانەی خەڵکە، شاعیر توانیویەتی بنیادێکی شیعریی لێ دروست بکات، کە کۆت و بەندەکانی زمانی پێوانەیی تێپەڕ بکات. شاعیر گەر زمانی خەڵکی وەکو خۆی بەکارهێنا، لە سنوورەکانی داهێنان دووردەکەوێتەوە، چەند بتوانێت دەلالەتی نوێ و بەکارهێنانێکی نوێی پێ ببەخشێت، لە هێڵەکانی داهێنان نزیکتر دەبێتەوە. موفتی پێنجوێنی هەم وەک شاعیر و هەم وەک هۆشیار و ڕۆشنبیر لە نێو کۆمەڵگەکەی ناسراوە، کە ئەزموونەکانی خستۆتە چوارچێوەی زمانی پاراوی کوردی و فەرهەنگێکی زمانی تایبەت بە خۆی هەیە و بەمە توانیویەتی شوێنی خۆی لە نێو ڕەهەندی ڕۆشبیریدا بکاتەوە.Keywords : Poetic language, Mufti Penjweni, culture, Poetic dictionary, Criticism