ڕۆڵی تەکیەی تاڵەبانی لە پەرەپێدانی مەقاماتی کوردیدا
Authors : Rizgar Cabbari
Pages : 225-238
Doi:10.55253/20214.nubihar.1582132
View : 44 | Download : 94
Publication Date : 2024-12-31
Article Type : Research Paper
Abstract :مزگەوت یان تەکیەی تاڵەبانی لە شاری کەرکووک، بە تەکیەی گەورە ناسرابوو، بەڵام دواتر بە فەڕمی ناوی مزگەوتی (مەجیدیە)یەی لێ نرا. ساڵی (١٧٧١ز) دامەزراوە. لە تەکیەدا وێڕای ئەوەی وەکوو مزگەوت، حوجرەی خوێندنی زانستە شەرعییەکانی هەبووە، شوێنێکی ڕووحی بووە بۆ کۆڕی زیکر، ناوەندێک بووە بۆ ئەدیبان و شاعیران، میوانخانەیەک بووە بۆ هەژاران و ڕێبواران، هەروەها قوتابخانەیەک بووە بۆ خوێندن و فێربوونی هەموو مەقاماتی ڕۆژهەڵاتی بەگشتی و مەقاماتی کوردی بەتایبەتی. ئەم تەکیەیە لە مێژووی خۆیدا ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە بۆ پەرەپێدانی ئەم هونەرە. لە سەردەمی شێخ عەبدوڕڕەحمانی خاڵسەوە تەکیە بووەتە ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی مەقامات بۆ فێربوونی هونەری مەقامات. بۆیە چەندین هونەرمەندی مەزن ڕوویان لەو شوێنە کردووە بۆ ئەوەی هونەری خۆیان پێشکەش و فێرخوازان فێر بکەن. لە نێو ئەو هونەرمەندە مەزنانەی کورد کە سەردانی تەکیەیان کردووە، سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی بوو. هەروەها یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندان کە کاری هونەری لە تەکیە دەستی پێکرد، عەلی مەردان بوو.Keywords : Talabani’s Takya, Kirkuk, Kurdish melodies, Garmiyani melodies, Ali Mardan