Journal article

شێوازی شیعرە كوردییەكانی تاهیر بەگی جاف

Abstract

پوختە ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی)شێوازی شیعرە کوردییەکانی تاهیر بەگی جاف(، هەولێکە بۆ دەستنیشان کردن و خستنەڕووی ئەو تایبەتمەندییە شێوازیانەی کە لە شیعرەکانی تاهیر بەگی جافدا بەدی دەکرێن، هەروەها بە هۆی ئەو تایبەتمەندییانەوە شیعرەکانی لە شیعری شاعیرانی تر جیا دەکرێتەوە. ئەم توێژینەوەیە لە دەروازەیەک و دوو بەش پێکهاتووە، لە دەروازەکەدا هەوڵ دراوە زاراوە و چەمک و جۆرەکانی شێواز ڕوون بکرێنەوە. لە بەشی یەکەمیشدا لە تایبەتمەندییەکانی شێوازی شاعیر لە ئاستی زمان کۆڵدراوەتەوە. بەشی دووەمیش تایبەتکراوە بە لێکۆلینەوە لە تایبەتمەندییەکانی شێوازی شاعیر لە ئاستی ئەدەب و هزردا. لە کۆتاییشدا دەرئەنجامی توێژینەوەکە بە چەند خالێک خراونەتەڕوو. وشە کلیلیەکان: شێواز، مۆسیقا، كێش، سه روا، ڕه گ هزدۆزی، ئه د هب و شێواز، هزر و شێواز.

Keywords

تاهیر بەگی

79 views · 24 downloads