IAD Index of Academic Documents
  • Home Page
  • About
    • About Izmir Academy Association
    • About IAD Index
    • IAD Team
    • IAD Logos and Links
    • Policies
    • Contact
  • Submit A Journal
  • Submit A Conference
  • Submit Paper/Book
    • Submit a Preprint
    • Submit a Book
  • Contact
  • Bingöl Üniversitesi Yaşayan Diller Enstitüsü Dergisi
  • Volume:7 Issue:13
  • ڕێبەری دۆسیەی كارگێڕیی زانا و ناودارانی كورد لە كتێبخانەی مەشیخەتی توركیا...

ڕێبەری دۆسیەی كارگێڕیی زانا و ناودارانی كورد لە كتێبخانەی مەشیخەتی توركیا

Authors : Hemin Omar AHMAD
Pages : 37-80
View : 20 | Download : 7
Publication Date : 2021-12-16
Article Type : Other Papers
Abstract :بەدرێژایی ئەو چەند سەدەیەی دەسەڵاتی عوسمانییەكان بەسەر بەشی زۆری خاكی كوردستاندا، چ لە سەردەمی میرایەتیی كوردەكان و چ دوای نەمانی میرنشینەكان زانا و ناودارانی كورد ڕۆڵی گەورەیان لە دامودەزگاكان و سیستەمی كارگێڕیی ئەو دەوڵەتەدا گێڕاوە، تەنانەت بەشێك لە قازیی و موفتییەكان لە دەرەوەی سنووری خاكی كوردستانیش فەرمانبەر بوونە و هەندێكیان لەسەر ئاستی دەوڵەتی عوسمانیدا گەیشتوونەتە پلەی بەرز و لە تەواوی جیهانی ئیسلامیشدا ناسراو بوونە. لە نێو فەرمانگەی ئەرشیڤی دەوڵەتی عوسمانیدا كە ئێستا ناوەندیی سەرەكیی لە شاری ئەستەنبوڵە و زیاتر لە سەد ملیۆن بەڵگەنامەی كارگێڕیی سەردەمی عوسمانی تێدا پارێزراوە، سەبارەت بە زانا و ناودارانی كورد هەزاران بەڵگەنامە هەن، بەڵام ئەو بەڵگەنامانە زۆر بەكەمیی بۆ كەسایەتی و زانایەكان جیاكراونەتەوە و بەگشتیی سەبارەت بە كورد و كوردستان زانیاریی كارگێڕیی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئایینی لەخۆدەگرێت. دۆزینەوە و پۆلینكردنی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی دەربارەی كورد و كوردستانن كاری چەند كەسێك و ساڵێك و دووان نییە و ئومێد هەیە ڕۆژێك بێت لەسەر دەستی دڵسۆزانی كورد وێنەی لەبەرگیراوی بەشی زۆری ئەو ئەرشیڤە بهێنرێتەوە و ببێتە كەرەستەی توێژینەوەی توێژەرانمان.
Keywords : رێبەری, ناودارانی كورد, مەشیخەت, بیبیلۆگرافیا, توركیا

ORIGINAL ARTICLE URL
VIEW PAPER (PDF)

* There may have been changes in the journal, article,conference, book, preprint etc. informations. Therefore, it would be appropriate to follow the information on the official page of the source. The information here is shared for informational purposes. IAD is not responsible for incorrect or missing information.


Index of Academic Documents
İzmir Academy Association
CopyRight © 2023-2025