Journal article
جوانی سروشت لە غەزەلی "ئەز پێم نەما سەبرو قەرار"ی عەلی حەریری ىدا
Abstract
عەلی حەریرى یەکێکه لە شاعيره كلاسيكه ڕەسەنه دیارەکانی کورد. لەگەڵ ئەوەی ئەدەبی عیرفان لە هەموو لایەک دەوری ئەدەبەکەی داوە، لە شیعرەکانیدا بابەتی عیشق و تایبەتمەندییەکانی بە شێوەیەکی زۆر دیارو ڕوون ڕەنگیان داوەتەوە، وەک ئەوەی ئەدەبەکەی شێوازێک بێت بۆ شارەزابوون لە جوانی سروشتی کوردستان. كە لە ڕێگەی وێنە و هێما و خەیاڵ لە شیعرەکانیدا پێشاندراوە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر ئەو شیعرەی کە تێیدا شاعیر لە هەر دوو بواری مەعریفی و عیرفانی پەیوەست بە یەکتر بە شێوازی ڕیالیستی ئاماژەی بە جوانی سروشتە هەمە چەشنە دڵگر و دڵڕفێنەکان دەکات. بۆ ئاشنابوون بەو جوانییە سروشتیانەش لە شیعری شاعیردا، میتۆدی شیکاری پەیڕەو کراوە. ناوەڕۆکی ئەم توێژینەویە لە دوو تەوەری سەرەکی پێک هاتووە. لە تەوەری یەکەمدا بە شێوەی تیۆری باس لە پێناسەی جوانی و سروشت لە هەر دوو ڕووی زمانەوانی و زاراوەییدا و جوانی سروشت لای مرۆڤ و سوودەکانی کراوە. لە تەوەری دووەمیشدا بە شێوازی پڕاکتیک باس لە جوانی هەر دوو سروشتی گیاندار و بێگیان کراوە. لە کۆتاییشدا گرنگترین ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان خراونەتە ڕوو. وشە كليلەكان ( غەزەل، شیعری کلاسیکی کوردی، عەلی حەریرى، جوانی سروشت).
Keywords
76 views · 21 downloads
