- Dicle Üniversitesi Sosyal Bilimler Enstitüsü Dergisi
- Sayı: 40
- كاك ئەحمەدی شێخ لە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا
كاك ئەحمەدی شێخ لە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا
Authors : Hemin Omar Ahmad
Pages : 274-293
Doi:10.15182/diclesosbed.1656580
View : 103 | Download : 151
Publication Date : 2025-10-25
Article Type : Research Paper
Abstract :بە درێژایی مێژووی ئیسلام، كورد وەك گەلانی ناوچەكە ڕۆڵێكی گەورەی لە بواری زانستە ئایینییەكان گێڕاوە و لەو بارەوە زۆر زانای كورد لەناو زانایانی ئیسلام دەبنیرێن. كاك ئەحمەدی شێخ (1793-1887) وێڕای ئەوەی كوڕی زانایەكی گەورەی پڕ بەرهەم و شێخێكی تەریقەتی قادری بووە كە شێخ مەعرووفی نۆدەهی بووە، خۆیشی لەگەڵ ئەوەی جێگرەوەی باوكی و زانایەكی پڕ خزمەت بووە ، لە هەمان كاتدا كەسایەتییەكی كاریگەریی ناوچەكە بووە و تەنانەت لەسەر ئاستی دەوڵەتی عوسمانیشدا حسێب بۆكراو بووە. ئەگەر چی نەوەی ئێستا تەنیا لە ڕێی مەكتووباتەكانی و چەند بەرهەمێكی دی و مەزار و مزگەوتەكەیەوە بەردەوام ناوی ئەوی دێتە گوێ، بەڵام لەبەرئەوەی لە ئەرشیفی وڵاتانی دەوروبەرەوە بەدوایدا نەگەڕاوین و نازانین كەسایەتیی ئەو زاتە گەورەیە لە یادگەی ئەواندا چی لەبارەوە گوتراوە و چۆن باس كراوە؟ بەتایبەتی ئەرشیفخانەی دەوڵەتی عوسمانی، كە تێیدا سەدان زانای گومناومان لەنێو ئەو ئەرشیفەدا دەدۆزرێنەوە. كاك ئەحمەدی شێخیش چ وەك زانایەك و چ وەك شێخێكی تەریقەت و كەسایەتییەكی كاریگەری سلێمانی و ناوچەكە لە زۆر پرسدا لەنێو ئەو ئەرشیفەدا دەنگ و ڕەنگی هەیە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵی داوە لە بەر سایەی ئەرشیفی عوسمانیدا چەند زانیارییەكی تازە لەبارەی ئەم زانایەوە بخاتەڕوو، لەوانە: ناسناوەكانی كاك ئەحمەدی شێخ لە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا، ڕەنگدانەوە و ناوهاتنی لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییەكانی دەوڵەتی عوسمانی، سێ نامەی بڵاونەكراوەی كاك ئەحمەد، كاك ئەحمەد و زەوییە وەقفكراوەكانی بۆ تەكیەكەی، تەكیە و مزگەوتەكەی لەناو بەڵگەنامەكاندا، وەفاتی كاك ئەحمەد و هەروەها دەستنووسی بەرهەمەكانی لەناو ئەرشیفخانەكانی عوسمانیدا و چەند بابەتێكی تری پەیوەست بەم كەسایەتییە كاریگەرەی كورد.Keywords : kak ahmedi şeyh, Mektubat, El Yazmaları, Kadiri Tarikatı, Osmanlı Arşivi
ORIGINAL ARTICLE URL
