پرسەی ژنان توێژینەوەیەکی
Authors : Nadia JABBAR
Pages : 109-141
View : 38 | Download : 8
Publication Date : 2017-08-21
Article Type : Research Paper
Abstract :پوختە ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات بەسەر دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیدا بپرژێت کە ئەویش پرسەی ژنانە. لە ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە:وەسفکردن و لێکدانەوەی دابونەریتەکانی پەیوەست بە پرسەی ژنان؛ هەروەها دەرخستنی کاریگەریی گۆڕانی insert ignore into journalissuearticles values(کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتووری); لەسەر دەرکەوتنی شێوازی نوێ و نەریتی نوێی پەیوەست بە پرسەی ژنانەوە. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی ئیتنۆگرافی و بەراوردکاری بەکار هاتووە. نموونەی مەبەستدار بەکار هاتووە؛ یەکەی نمونەکە لەinsert ignore into journalissuearticles values(٢٠);تاکی شاری هەولێر وەرگیراوە، ئامرازی بەکارهاتوو لەم توێژینەوەیە بریتییە لەinsert ignore into journalissuearticles values(چاوپێکەوتن و تێبینی);. ئەم توێژینەوەیە بەچەند ئەنجامێک گەیشتووە : شێوازی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پرسە؛ لەنێوان ڕابردوو و هەنووکەدا، گۆڕانێکیی زۆری بەسەردا هاتووە؛ بەوپێیەی ئێستا تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە و خەڵکی زووتر ئاگادار دەکرێنەوە، هەروەها شارەزابوونی خەڵکی بۆ ئایین و بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵکی بەرامبەر بە شیوەنگێڕان لە پرسەدا؛ لەهەمانکاتدا شێوازی جل و بەرگ گۆڕانێکی زۆری بەخۆوە بینیوە. هەروەها لەڕابردوودا ئەم ڕێوڕەسمە تەنها لەماڵی خاوەن مردووەکە بەڕێوە دەچوو، بەڵام ئێستا لە ژێر چادر و هۆڵی تایبەتیشدا ئەنجامدەدرێت. هەروەها وەزیفە کۆمەڵایەییەکانی پرسە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، لەڕابروودا پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە ئاستێکی بەرزتردا بوو؛ خەڵکی دەچوە پرسە بەئەرکێکی کۆمەڵایەتیی و ئایینی دادەنا؛ بەڵام ئێستا خەڵکی لەبەر عەیبە و گلەیی لێکردن دەچن. ئینجا بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیانی تاکەکان لە شاری هەولێر، ئیتر چۆنیەتی و مەبەستی پشت پرسە دانانیش، گۆڕانیان بەسەرداهاتووە. ئەو گۆرانانەش لە ئاماژەکانی پرسە و وەزیفەکانیدا زۆر بەزەقی دەرەکەوێت. وەک وەزیفەی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتیی، وابەستەی کۆمەڵایەتیی، هەروەها زوو شکاندنی پرسە، پۆشینیKeywords : کولتوور، سەدونە ی ب ەە ەسیمب پرسەی ژنان, سرووت
ORIGINAL ARTICLE URL
