- The Journal of Mesopotamian Studies
- Volume:3 Issue:2
- شیعری كوردی، لە ڕوانگەی پێوەرەكانی دەقێتی بە نموونەی دەقی شیعری لە كرمانجی خواروودا...
شیعری كوردی، لە ڕوانگەی پێوەرەكانی دەقێتی بە نموونەی دەقی شیعری لە كرمانجی خواروودا
Authors : Rebwar Muhammed ISMAİL, Newzad Waqas SAHİD
Pages : 137-161
View : 21 | Download : 4
Publication Date : 2018-08-12
Article Type : Research Paper
Abstract : ئەم توێژینەوەیە، كە لە ژێر ناونیشانی insert ignore into journalissuearticles values(شیعری كوردی، لە ڕوانگەی پێوەرەكانی دەقێتی، بە نموونەی دەقی شیعری لە كرمانجی خواروودا);دایە ، تەوەرەیەكە لە نامەی دكتۆرا، بە شێوەیەكی گشتی ڕێگایەكە بۆ خستنە ڕووی خاسییەت و سروشتی دەق، كە لە لایەن ڕەخنەگر و تیۆریست و نووسەرانەوە بە گوزارشتی جۆراوجۆر جەختی لەسەر كراوەتوە و لە چوارچێوەی فەلەسەفەی ئەدەب و تیۆری ئەدەبی و ڕەخنەیی ئەدەبی و هونەرییەوە خویندنەوەی جیاوازی بۆ كراوە . لێرەدا ئاماژە بە سروشت و بەهای دەق كراوە، لە چوارچێوەی تێڕوانیینە تیۆری و ڕەخنەییەكانەوە، ئەو پێوانە و پێوەرە گشتی و تایبەتییانەی وەك مەجێك بۆ بەهای دەق بوون خراونەتەڕوو، بەهۆیانەوە دەق ناسنامەی زانستیانەی دەقبوون و جۆری دەق بوونی خۆی وەردەگرێت، هەروەها سەرەڕای ئەوانە زۆر مەرجی تریش بۆ چەمكی دەق و دەقبوون، پێشكەش كراوە، كە هەموو ئەوانە چەند خاسییەت و پێوەرێكی گشتین بۆ وجودی ناوەخن و فۆڕم insert ignore into journalissuearticles values(دەقێتی);، چونكە ناكرێت هەموو ئەم پێوەرانە بەسەر یەك جۆرە دەقدا فەرز بكرێن . دواتر لە ژێر ڕۆشنایی چمكی دەق و خاسییەت و پێوەرەكانی دەقبوون، خویندنەوەیەكی تیۆری وڕەخنەیی بۆ دەقی شیعری كوردی لە كرمانجی خواروو كراوە، دەقی شیعری لەم قوتابخانەیەدا، دەكەوێتە ناو بازنە ئەو مەرج و پێوەرە تیۆری و ڕەخنەییانەی، كە لەمەڕ دەقەوە لە لایەن توێژەرانەوە پێشكەش كراون، بەپێی ئەو پێوەرانەی، كە لە بنەما تایبەتی و گشتییەكانی دەق دەڕوانێت، دەقی شیعری كرمانجی خواروو مولزەمە بە پێوەرەكان و ناسنامەی دەقبوون وەردەگرێت. چونكە بنیادی دەقی شیعری كرمانجی خواروو، لە ڕووی ڕوخسار و ناوەرۆكەوە، جیاكاری خۆی هەیە، لە ڕوو \`زمان و پەیامداری و ناسنامە و جۆری ژانرییەتی و ڕەگەزە ئەدەبییەكانی وەك \`بیر، خەیاڵ، سۆز، فۆڕم\`، هەڵگری شێوازێكی تایبەت بەخۆیەتی، ئەو ڕەهەندانە پێكهاتەی دەقەكەیان بینا كرووە، ئەمانەش سیفەتی گۆڕاوییان هەیە، بۆیە بە درێژای مێژووی ئەم قوتابخانەیە بە گۆڕانی هەر ڕەهەندێك لەو ڕەهەندانەی دەق شێواز و بنیاتی دەقەكەش گۆڕاوە، ئەمەش لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە و شیكردنەوە و میزانكردنی دەقی شیعری كرمانجی خوار وو بەدەست دێت، بە چەمك و پیورە تیۆری و ڕەخنەییەكان .Keywords : Metinbilim, Metin doğası, Metin Yapısı, Amaçlılık, Uyum, Durumsallık
ORIGINAL ARTICLE URL
