- The Journal of Mesopotamian Studies
- Volume:6 Issue:2
- ڕەهەندەکانی کەسایەتی پێدان له شیعری شێرکۆ بێکەسدا
ڕەهەندەکانی کەسایەتی پێدان له شیعری شێرکۆ بێکەسدا
Authors : Yadollah PASHABADİ
Pages : 267-287
Doi:10.35859/jms.2021.880268
View : 10 | Download : 4
Publication Date : 2021-09-30
Article Type : Research Paper
Abstract :شێرکۆ بێکەس وەک بەرزترین ئاستی خەیاڵی داهێنەرانه له شیعری کوردیدا، خاوەنی چەندان بەرهەمی ئەدەبییه که دیمەنی خەیاڵیی زۆری تێدایه. بیر و خەیاڵی ئەم شاعیره، سنووری ئاسایی و ئاقاری ئاشنای ئەدەبی سەردەمی بەزاندووه و له هەر دیمەنێکی ساکاری ژیان و کۆمەڵگا به وزەی خەیاڵ وێنای وەهای داهێناوه که نموونەی ڕەسەنی و ئافراندنی ئەدەبین. ئاشنایەتی¬سڕی له شیعریدا زۆر دەوری گێڕاوه و یەکێ له هونەرە شیعرییەکانی شێرکۆ کەسایەتی¬پێدان/مرۆڤاندنه که خۆی لقێکه له هونەری ئاشنایەتی¬سڕی. لەم مەیدانەدا بیر و خەیاڵی ئەم شاعیره به شێوەیەکی سەرسووڕێنەر فڕیوه و دیمەن و وێنەی هونەرمەندانەی زۆری خولقاندووه. ئەم توێژینەوه به شێوەی شیکاری-تەوسیفی دەیهەوێ ئەم هونەری کەسایەتی-پێدانه له شێعری شێرکۆدا بخاته بەر باس و تیشک بخاته سەر لایەن و ڕەهەندەکانی. شێرکۆ بێکەس له چەند ڕەهەنددا ئەم هونەرەی به کار هێناوه؛ جارێک گیاندارێکی هێناوەته ڕیزی مرۆڤ؛ جارێکی تر تەنێکی بێ¬گیانی مرۆڤاندووه؛ له ڕەهەندێکی تردا ئەندامێک له تەنێکی بێ¬گیانی کردۆته خاوەنی کەسایەتی؛ بەڵام به پێی ئەم توێژینەوه گرنگترین ڕەهەندی کەسایەتی-پێدان له شیعری شێرکۆبێکەسدا ئەوەیه که کاتێ کەسایەتی به شتێک دەدا، له سنووری ئاسایی و ناسراوی ئەدەبیاتی تێدەپەڕێنێ و تایبەتمەندییەکی پێوه دەنووسێنێ که بەدەره له حاڵی ئاسایی مرۆڤ و هەر بۆیه دەتوانین بڵێین لووتکەی خولقاندن و هونەرنوێنیی شاعیر، لێرەدا دەردەکەوێ.Keywords : Sherko Bekas, Edebi aktivite, Kişileştirme, Edebi Aktivite, Tarz
ORIGINAL ARTICLE URL
